Adam Abu-basha
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2020
ئابوجا – AA
لە کینیا رۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا تاكو ئێستا، ٢٥٧ كارمه‌ندی ته‌ندروستیی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
میدیای نیشتمانیی کینیا له زاری وه‌زیری ته‌ندروستیی، موتاهی كاهوێ-یه‌وه بڵاوی كرده‌وه له تۆماركردنی یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تا جیهانگیره له‌و وڵاته له مانگی ئاداره‌وه تاكو ئێستا، ٢٥٧ كارمه‌ندی ته‌ندروستیی، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون.
موتاهی كاگوێ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه له كۆی ٤٧ ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته ٤٥یانی گرتووه‌ته‌وه گوتی: "له‌ئێستادا مه‌شق و راهێنان به خه‌ڵك ده‌كه‌ین، به‌م جۆره ده‌تواندرێت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حاڵه‌ته‌كان بكرێت. زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان نیشانه‌كانیان لێ ده‌رناكه‌ون. نه‌خۆش نین كه‌چی ڤایرۆسه‌كه‌یان بۆ گواستراوه‌ته‌وه".
وه‌زیری ته‌ندروستی کینیا تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ٢٥٢ كارمه‌ندی ته‌ندروستیی ره‌خساندووه و له‌م نزیكانهیشدا، ١١٠ كارمه‌ندی دیكه‌ی ته‌ندروستیی ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
به‌پێی داتاكانی بنكه‌ی رێگه‌گرتن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان، تاكو ئێستا هه‌شت هه‌زار و ٢٥٠ حاڵه‌تی تووشبوون له كینیا تۆمار كراون، ١٦٧ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و ٥٠٤ تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه.