Hemın Othman Mohammed
16 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2017
نایرۆبی - AA
وه‌رزشه‌وانی میللی توركیا، میزگین ئای كه به‌شداری له پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی ئه‌ستێره‌كانی جیهاندا كرد له كینیا له راكردنی 100 مه‌تریدا مه‌دالیای ئاڵتوونی به‌ده‌ست هێنا.
دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه، هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، ئاكیف چاغاتای كڵچ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان له‌گه‌ڵ میزگین ئای ئه‌نجام دا و پیرۆزباییان لێی كرد.
میزگین ئای ته‌مه‌ن 17 ساڵ كه به‌شداری راكردنی 100 مه‌تری كرد بۆ كچان كه له لایه‌ن یه‌كێتیی فیدراسیۆنی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه رێكخرابوو، توانی پله‌ی یه‌كه‌م بگرێت و مه‌دالیای ئاڵتوون به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی مه‌دالیای ئاڵتوون میزگین ئای رایگه‌یاند "ئه‌و خه‌ڵاته مێژووییه‌ی له كینیا به‌ده‌ستمهێنا سه‌ره‌تا پێشكه‌شی ده‌كه‌م به شه‌هیدانی 15ی تهمووز كه له پێناو وڵاته‌كه‌ماندا گیانیان فیدا كرد و، چوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌مان".