Sarmand Hameed
10 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی سێ تووشبووی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە پارێزگای دھۆک راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە پارێزگای دھۆك دەستنیشانکران.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان خێزانێکن کە پێکهاتوون لە پیاوێكی تەمەن ٣٦ ساڵ، ئافرەتێكی تەمەن ٣٣ ساڵ و منداڵێكی تەمەن یهك ساڵ و سێ مانگ.
ئەوەش هاتووە کە تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و لە کەرەنتیندا بوون و دانیشتووی ناو شاری دھۆکن.