Selen Temizer
05 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
برۆکسل-AA
ئاژانسی دەرمانی ئەورووپا مۆڵەتی بەکارهێنانی بە دەرمانێکی کۆمپانیای مێرکی ئەمریکی دا، دەرمانەکە ناوی "مۆلنوپیراڤیر"ە و لەکاتی پێویستدا بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاردێت.
لەوبارەیەشەوە بەرپرسی ستراتیجی ڤاکسین لە ئاژانسی دەرمانی ئەورووپا، مارکۆ کاڤالێری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لێکۆڵینەوەکان نیشانیان داوە، دەرمانی مۆلنوپیراڤیر دەتوانێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جەستەدا کەم بکاتەوە و ببێتە هۆی کەم کردنەوەی رێژەی گیان لەدەستدان و مانەوە لە نەخۆشخانە لهلای توشبووانی کۆرۆنا.
مارکۆ کاڤالێری باسی لەوەش کرد کە داوا لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا دەکەن بەبێ ئەوەی چاوەڕێی مۆڵەتی خستنەبازاڕی ئەم دەرمانە بدەن، ئامادەبن بۆ ئەوەی لە دۆخی لەناکاودا بەکاریبهێنن.
ئەمڕۆش بەریتانیا بووە یەکەم وڵات کە مۆڵەتی بە بەکارهێنانی ئەو دەرمانە دا.