Ata Ufuk Şeker
22 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
برۆكسل - AA
له لووتكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه سبه‌ی هەینی به به‌شداری سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سازده‌كرێت، تاوتوێی پێكهاته‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، شێوازی كه‌رتی گشتیی، یاساكانی بوودجه‌ی قۆناغی مه‌ودا درێژ و رووداوه‌كانی نێوان توركیا و حكوومه‌تی به‌شه رۆمییهكەی قوبرس له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای غازی سروشتی‌دا ده‌كرێت.
لووتكه نا فهڕمییهكه كه سبه‌ینێ له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جگه له به‌ریتانیا سه‌رۆكی وڵات یان سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌ته‌كانی 27 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن.
به‌پێی به‌رنامه‌ی لووتكه‌كه كه له بینای ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رێكده‌خرێت، سه‌ركرده‌كان له پاش برێكزیت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بابه‌ته‌كانی وه‌ك قه‌باره‌ی كاری دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بوودجه ده‌كه‌ن.
له ده‌ستپێكی لووتكه‌كه‌دا تیشكده‌خرێته سه‌ر پێكهاته‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و دامه‌زراندنی ئاست به‌رز له ناو یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له پاش برێكزیت.
له‌و دانیشتنه‌دا سه‌ركرده‌كان تاوتوێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن كه ساڵی 2019 سازده‌كرێت. له‌و باره‌یه‌شه‌وه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ژماره‌ی په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له 751ه‌وه داده‌به‌زێت بۆ 705.
له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، ئه‌و كه‌سه‌ی پارتی خاوه‌ن زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كاندیدی ده‌كات، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه تاوتوێ ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی.