ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لهبارهی رهوشی ناوچهكه و بهتایبهت عێراق گوتی: "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لەکاتی سەردانی بۆ تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە کورد تەنیا لەگەڵ تورکیادا دەتوانێ پلان بۆ داھاتووی دابنێ. باوکم ساڵانی ١٩٦٠ نامەی ئاراستەی وڵاتانی جیھان کرد، تەنیا تورکیا نامەکەی نەکردۆتەوە و گەڕاندوویەتەوە."
داودئۆغڵو ههروهها گوتی: "ئەوانەی ئێستا داوای لێكۆڵینهوه لهبارهی موسڵ و کەرکوک لە ئێمە دەكهن، با ئەوە لە بیر نەکەن کە ئێمە موسڵ و کەرکوکمان لەدەست نەدا و لە بەرامبەر رووداوەکانی موسڵ و کەرکوک بێدەنگ نەبووینە، عێراقیش بەشێکە لە ئەڵقەی دۆستایەتی ئێمە، کاتێک وڵاتێکی دەراوسێت نامەیەکێت بۆ دەنێرێ و تۆ بەبێ ئەوەی نامەکە بخوێنییەوە دەیگەڕێنیتەوە و یەکێک لە پاڵێوراوانی سەرکۆماری دەڵێ با خۆمان تێکەڵی کاروباری وڵاتانی عەرەبی نەکەین، ئەو رێگا ھەر ئەو رێگایەیە."
داود ئۆغڵو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رەخنەی لە لێدوانەکانی پاڵێوراوی پۆستی سەرکۆماری ئەکمەلەدین ئیسحانئۆغڵو گرت کە گوتبووی با خۆمان تێکەڵی کاروباری وڵاتانی عەرەبی نەکەین و گوتی: "من دەمەوێ لە ئەکمەلەدین ئیحسانئۆغڵو بپرسم، ئایا ئەگەر چووبایا کەمپەکانی عەنتەب، کلێس و ئەو قسانەی بۆ ئەو سورییانە کردبا کە لە کاتی ھەڵھاتندا باوک، برا، دایک، ھاوسەر یا ھەر کەسێکی خۆیان لەدەستداوە، ئایا دەیتوانی بگاتە حزوری باوکی ئیسحان ئەفەندێ کە ھەمیشە پشتگیری لە مەزڵووم و چینی داماو کردووە؟."