Ata Ufuk Şeker
16 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2022
برۆکسل-AA
بانکی ناوەندیی ئەورووپا بە زیادکردنی ٥٠ خاڵی بنەڕەتی لە سێ هاوکێشەی سیاسەتی سوود، سوودی بانكی لە ٢٠٠٨ەوە تا ئێستا گەیاندە بەرزترین ئاست.
لەو راگەیەندراوەدا کە لە بانکی ناوەندیی ئەورووپاوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، بانکەکە ٥٠ خاڵی بنهڕهتی بۆ سێ هاوکێشەی سیاسەتی سوود زیادکردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بانكهكه رێژەی سوودی دووبارە پارەدان بۆ لهسەدا ٢،٥٠ و رێژەی سوودی پارە دانان بۆ لهسەدا دوو، و رێژەی سوودی پارەدانی بەها نزم بۆ سەدا ٢،٧٥ بەرزکردووەتەوە و بەمشێوەیە رێژەی سوودی بانکی ناوەندیی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٠٨وە تا ئێستا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
بانکەکە لە مانگی تەمووزدا سوودی سێ هاوکێشەی سهرهكییهكهی سیاسەتی، خاڵی بنەڕەتی و لە مانگەکانی ئەیلوول و تشرینی یەکەمدا ٧٥ خاڵی بنەڕەتی بەرزکردبوویەوە.
لەگەڵ دوایین بڕیاردا کە دەرکراوە، بانکی ناوەندیی ئەورووپا بۆ چوارەم جار لەسەریەک بەرزکردنەوەی سوودی ئەنجامداوە.
- "بڕیارەکانی داهاتووی پەیوەست بە سوود بە ئامارەکانەوە پەیوەست دەبێت"
بانکی ناوەندیی ئەورووپا له راگهیهندراوهكهیدا، باسی لهوه كردووه، پێشبینییەکانی هەڵاوسان بەشێوەیەکی بهرچاو بەرەو ئاراستەی سەرەوە رێكخراوهتهوه و چاوەڕوانی زیاتر بەرزکردنەوەی سوود دەکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ ئەوەی هەڵاوسان بگەڕێتەوە بۆ ئامانجی مامناوەند کە سەدا دووە، دەبێت رێژەکانی سوود بە خێراییەکی سەقامگیر بەرزببێتەوە و بڕیارەکانی نرخی سوود لە ئایندەدا پشت بە ئامارەکان دەبەستێت.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەش کراوە، گفتوگۆ لەسەر بنەماکانی ئاساییکردنەوەی سیاسەتی نهختینهیی کراوە.