Firdevs Yüksel
09 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
له بازاڕه نێودهوڵهتییهكاندا، یهك بهرمیل خاوی برێنت به ٦٨ دۆلار و ٣٨ سهنت مامهڵهی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یهك بهرمیل خاوی برێنت گهیشته، ٧١ دۆلار و ٣٨ سهنت و رۆژهكهی به ٦٨ دۆلار و ٢٤ سهنت تهواوكرد.
ئهمڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٣وە نرخەکەی به بهراورد به كاتی داخستنی بازاڕ بهڕێژهی لهسهدا ٠،٢٣ بەرزبووەتەوە و به ٦٨ دۆلار و ٣٨ سهنت مامهڵهی پێوهدەکرێت.
لە هەمان کاتدا یهك بهرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦٥ دۆلار و پێنج سەنت فرۆشرا.
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پاکێجی پشتیوانی بە بەهای ١،٩ تریلیۆن دۆلار پەسەند کرد، چاوەڕوانییەکان بۆ ئاساییبوونەوەی ئابووری جیهان کاریگەر بوو لە بەرزبونەوەی نرخی نەوتدا.
دوێنێ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، جانیت یێلین لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە ئەو پاکێجی پشتیوانییە سەرچاوەی پێویست دەستەبەر دەکات بۆ زیندووکردنەوەی ئابووریی وڵات و هاوکار دەبێت لە وەرچەرخانی هەلی کاری تەواو لە ساڵی داهاتوودا.
پێشبینی دابەزینی یەدەگی نەوتی خاوی بازرگانیی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا، بووە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، ئەوەیش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
ئەمڕۆ پەیمانگای نەوتی ئەمریکا، زانیارییەکان لەبارەی یەدەگ و سبەی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا زانیارییە فەرمییەکان لەبارەی یەدەگ بڵاودەکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەهۆی بڕیاری ئۆپیک پڵاس بۆ بەردەوامی دان بە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی نیساندا، نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
هاوکات بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری سنووردارکردووە.
هەروەها دوای هێرشەکانی سەر دامەزراوەکانی ئارامکۆ لە سعوودیە و بەندەری راس تەنورە کە یەکێکە لە گەورەترین بەندرەکانی جیهان لەڕووی هەناردەکردنی نەوت، نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری کەمبوونەوەی خستنەڕوو، بەرزبوونەوەی نرخەکەی سنووردار دەکات.
ئاماژه بهوه دهدرێت كه رهنگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٩ دۆلار و ١٧ سهنت بۆ ٧٠ دۆلار و نۆ سهنت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخهكهی لهنێوان ٦٨ دۆلار و ٢٥ سهنت بۆ ٦٧ دۆلار و ٣٣ سهنت بمێنێتهوه.