Mohammed Baqi Hussein
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
له 2015دا توركیا به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌یان هاورده‌ی نه‌وتی له‌چاو ساڵی رابردوو، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 43.4 زیاد كردووه و زۆرترین بڕی نه‌وت له عێراق، رووسیا و ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتێكی ده‌زگای رێكخستنی بازاڕی وزه‌ی توركیا EPDK كه له‌ژێر ناونیشانی "راپۆرتی بازاڕی نه‌وت له 2015دا" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاڵاوگه‌كانی توركیا له‌ساڵی 2015دا له‌چاو ساڵی 2014 به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 40 زیاد كردووه و گه‌یاندوویانه‌ته 27 ملیۆن و 860 هه‌زار تۆن. سه‌دا 67ی ئه‌و بڕه به‌نزین و دیزڵ و به‌نزینی فڕۆكه‌یه.
هەروەها لە درێژەدا به‌پێی زانیاریی هەمان راپۆرت ساڵی 2015 بڕی 39 ملیۆن و 640 هه‌زار تۆن نه‌ت هاورده كراوه و له‌چاو ساڵی 2014دا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 43،4 زیادی كردووه. به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌یان توركیا زۆرترین بڕی نه‌وت له عێراق، رووسیا و ئێرانه‌وه هاورده ده‌كات.
هاورده‌ی نه‌وت له‌و سێ وڵاته‌وه، رێژه‌ی سه‌دا 61ی كۆی هاورده‌ی نه‌وتی توركیا پێك دێنێت.