Firdevs Yüksel
21 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١١١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی ھەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ١٠٩ دۆلار و ٥٩ سەنت و رۆژەکەی بە ١٠٧ دۆلار و ٩٣ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٢٩-ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٣،٣١ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و بە ١١١ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمانکاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ١٠٦ دۆلار و ٨٢ سەنت فرۆشرا.
هەنگاوەکانی دیپلۆماسی و سزاکان سەبارەت بە جەنگی رووسیا-ئۆکراینا لە بەرنامەی کاری وڵاتاندا دەمێنێتەوە بەتایبەتی ئەمریکا.
لەو بارەیەشەوە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رۆژی چوار شەممە بەرنامەی کاری جەنگ رووسیا-ئۆکراینا، سەردانی برۆکسل دەکات، رۆژی پێنج شەممه بەشداری لە لووتکەی ناتۆ، لووتکەی G7 و لووتکەی ئەنجوومەنی ئەورووپا دەکات و پاشان سەدانی پۆڵەندا دەکات.
لەو کۆبوونەوانەدا پێشبینی دەکرێت سزاکانی سەر رووسیا فراوان بکرێن، ئەوەش نیگەرانیەکان لەبارەی دروستبوونی کێشەی دەستەبەرکردنی نەوت زیاد دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن حووسییەکانەوە نیگەرانیەکانی لەبارەی خستنەڕووی نەوت زیادکردووە، ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
لە چین کە دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، حاڵەتەکانی توشبوونی رۆژانە بە پەتای کۆرۆنا گەیشتووەتەوە ئاستی ئەو رۆژانەی لە سەرەتای ٢٠٢٠دا پەتاکە زۆر چڕ بوو، ئەوەش نیگەرانییەکانی خواستی لەسەر نەوت زیاد کردووە.
چین کە یەکەم وڵاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنایە، لە دوای زیاتر لە ساڵێک حالەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تیایدا تۆمار کرا.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١١١ دۆلار و ٨٠ سەنت بۆ ١١٤ دۆلار و نۆ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١٠٩ دۆلار و ٥١ سەنت بۆ ١٠٧ دۆلار و ٢٢ سەنت بمێنێتەوە.