Sibel Morrow
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٢ دۆلار و ٠٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌فته‌ی رابردوو نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،١٤ دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌یش گه‌یشته ٤١ دۆلار و ٦٤ سه‌نت و به ٤١ دۆلار و ٦٦ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆیش له كاتژمێر ٠٩:٣٦دا به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٩ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیت و به ٤٢ دۆلار و ٠٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٣٩ دۆلار و ٢٠ سه‌نت فرۆشرا.
نرخی نه‌وت كه به شێوه‌یه‌كی گشتی دابه‌زینی به‌خۆوه بینیووه له مانگی ته‌مووزه‌وه گه‌یشته نزمترین ئاست، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كان له بازاڕه‌كانی ئاسیادا تا راده‌یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
له كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له هه‌فته‌ی رابردوودا، بڕیاری كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی سعوودیه (ئارامكۆ) بۆ دابەزاندنی نرخی هه‌نارده‌كردن كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو.
بڕیاری گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كارانی نه‌وت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌و نه‌وته‌ی به ئاسیا و ئه‌مریكای ده‌فرۆشن و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هێنایه ئارا كه له‌وانه‌یه داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت كه‌متر ببێت و به‌مه‌یش نرخی نه‌وت دابه‌زی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی وه‌رزی هاوین و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی هاتوچۆ و به‌نزین له ئه‌مریكا، ئه‌ورووپا و ئاسیا كاریگه‌ری ده‌كه‌نه سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ١٢ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ١٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤١ دۆلار و ٩٥ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٩٣ سه‌نت بمێنێته‌وه.