Övünç Kutlu
29 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2020
ئەنقەرە- AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە، ٣٥ دۆلار و ٩٥ سەنت و رۆژەکەشی بە ٣٥ دۆلار و ٢٩ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٣٣: ٠٩ی بەیانی ئەمڕۆ نرخی برێنت لەسەدا ٠،٨٥ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و گەیشتە، ٣٥ دۆلار و ٥٩ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٣ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەشی کە ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاوی کردوونەتەوە لە هەفتەی رابردوودا، یەدەگی بەنزین لەو وڵاتە، ٧٠٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە و گەیشتووەتە، ٢٥٥ ملیۆن بەرمیل. ئەمە لەکاتێکدا کە چاوەڕوان دەکرا یەدەگی بەنزین ١٠٠ هەزار بەرمیل زیاد بکات.
زیادبوونی گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا کە خاوەنی گەورەترین ئابووری جیهانن لەسەر پرسی هەرێمی هۆنگ کۆنگ کاریگەری نەرێنی لەسەر بەکارهێنانی نەوت دروست کردووە.
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی گەلی چین پڕۆژەیاسای ئاسایشی نیشتمانیی دژبە هۆنک کۆنگ پەسەند کرد، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی چینەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز بکات.