Zana Natık Kerem
06 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ ــ AA
ئەمڕۆ چوارشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی جیهاندا، یەك بەرمیل خاوی برێنت بە ٥٣،١٩ دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
لە ئێوارەی دوێنێ سێشەممەوە، بەرەبەرە پاڵاوگەكانی نەوت لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و مەكسیك گەڕانەوتەوە رەوشی ئاسایی خۆیان ئەمەش وای كردووە خواست لەسەر نەوت زیاد بێت و هەروەها كاریگەری كردووەتەوە سەر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.
لە كاتژمێر ٠٦:٤٠ بە كاتی گرێنچ نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكانی جیهاندا لە ٥٣ دۆلار و ٢٣ سەنت دابەزی و بە ٥٣ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەكرا.