17 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2020
ئیستانبوڵ - AA
لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، نرخی یهك بهرمیل خاوی برێنت له بازاڕهکانی جیهاندا دابەزینی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێکی بە ٥٧ دۆلار و ٢٧ سەنت مامهڵهی پێوه دهكرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە وەزیری وزەی جەزائر، محەمەد عەرقاب رایگەیاندبوو، رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بەوەیکە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو درێژ بکەنەوە.
لەئێستادا، رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لەنێوان رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە کە لە مانگی ئاداری داهاتوودا کۆتایی دێت.
لە کاتژمێر ٠٧:٥٦ نرخی یهك بهرمیل خاوی برێنت له بازاڕهکانی جیهاندا بەڕێژەی ٠،٠٩ لەسەدا دابەزینی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێکی بە ٥٧ دۆلار و ٢٧ سەنت مامهڵهی پێوهدهكرێت.
هاوکات نرخی یهك بهرمیل خاوی تێكساس بەڕێژەی ٠،٠٤ لەسەدا بەرزبووە و گەیشتە ٥٢ دۆلار و ٣٦ سەنت.