Zana Natık Kerem
05 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزی و بە ٦١ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دابەزینی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بەر لەو کۆبوونەوەیە دێت کە سبەی پێنجشەممە لە لایەن ئۆپێک سازدەکرێت.
سبەی پێنجشەممە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک لە شاری ڤیەننا پایتەختی نەمسا کۆدەبنەوە کە لە میانیدا بڕیاری کۆتایی دەدەن لەبارەی ئاستی بەرھەمھێنان بۆ ساڵی ٢٠١٩.
دوێنێ سێشەممە وەزیری نەوتی کوێت، بەخیت رەشیدی رایگەیاندبوو کە لە کۆبوونەوەکەدا رەوشی بازاڕ و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ خواست و خستنەڕوو لەسەر نەوت تاوتوێ دەکرێت.
لە کاتژمێر ٠٦:٤٥ یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزی و بە ٦١ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەھەمان شێوە یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکاندا، دابەزینی تۆمارکرد و بە ٥٢ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.