Zana Natık Kerem
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزی و لە سەرووی ٧٤ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.
بە ھۆی گفتوگۆکانی ئۆپێک و رووسیا لە بارەی ئەگەری زیادکردنی بەرھەمھێنانی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا رووی لە دابەزین کردووە.
لە کاتژمێر ٠٤،٠٣ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا، دابەزی و بە ٧٤ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.
بەھەمان شێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکی (نایمەکس) دابەزی و بە ٦٦دۆلار و ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوە کراوە.