Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
30 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2018
هۆنۆلولو – AA
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، جەیمس ماتیس رایگه‌یاند کە دژی بەسهربازیکردنی دوورگه‌كانی ده‌ریای باشووری چینە له لایه‌ن پەکینەوە.
له كاتێكدا ماتیس به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنفرانسی ئاسایشی نیشتیمانی بەرەو سینگاپور به‌ڕێ كه‌وتبوو به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند كه "ته‌نها وڵاتێك" (وەک ئاماژەیەک بۆ چین) هه‌راسانه به چالاكییه رۆتینییه‌كانی كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كان له دوورگه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی ده‌ریای باشووری چین.
ماتیس تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌موو جیهان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هه‌وڵه‌كانیان خستووەته گه‌ڕ بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دەریای هێمن، گوتی: "به‌ڵام دژی هه‌نگاوێك ده‌وه‌ستینه‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بنرێت".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا نیگه‌رانی وڵاتەکەی ده‌ربڕی له بە سه‌ربازیکردنی دوورگه‌كان له لایه‌ن وڵاتانی دیكه و هیوای خواست ئازادانه به‌رده‌وامی بده‌ن به چالاكییه دهریاوانییهكانیان له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.