Abdullah Shukur
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
بەرھەمی رۆژانەی نەوتی خاوی رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لە مانگی کانوونی دووەم بە بەراوورد لەگەڵ مانگی پێشوودا، ٨٩٠ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە و دابەزیوە بۆ ٣٢ ملیۆن و ١٤٠ ھەزار بەرمیل.
بەپێی راپۆرتی "بازاڕی نەوت" کە لە لایەن ئۆپێکەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕی خستنەڕووی نەوتی جیھانی لە مانگی کانوونی دووەم، یەک ملیۆن و ٢٩٠ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە و کۆی گشتی گەیشتووەتە ٩٥ ملیۆن و ٨٢٠ ھەزار بەرمیل.
راشگەیەنرا کە خستنەڕووی نەوتی جیھانی لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە بەراوورد لەگەڵ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، ٤٦٠ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە راپۆرتەکەی ئۆپێک بڵاوکراوەتەوە، بەرھەمی نەوتی خاوی ئۆپێک، ٨٩٠ بەرمیل لە رۆژێکدا کەمیکردووە و بەم پێیەش دابەزیوە بۆ ٣٢ ملیۆن و ١٤٠ ھەزار بەرمیل.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک لە ١٧١ەمین کۆبوونەوەی ئاسایی بڕیاریاندابوو کە ئاستی بەرھەمھێنانی رۆژانەی نەوت دابەزێنن بۆ ٣٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل.