Murat Temizer,Ramal Abdullah Mahmood
08 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە – AA
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە یەکەم رۆژی هەفتەی کاردا، بە ٦٧ دۆلار و ٦٩ سەنت فرۆشرا.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلار و دوو سەنت دەستی پێکرد و بەرزترین نرخیشی لەو رۆژەدا، گەیشتە ٦٨ دۆلار و نۆ سەنت. بەیانی ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٦٧ دۆلار و ٧٦ سەنت دەستی پێکرد و لە کاتژمیر ٠٩:١٢ەوە بە رێژەی لەسەدا ٠،١٠ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٧ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوە کرا. لە هەمانکاتدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی جۆری رۆژئاوای تیکساس بە ٦١ دۆلار و ٥٥ سەنت فرۆشرا.
پسپۆڕان هۆکاری دابەزینی سستی نرخی نەوت بۆ پێشنیازی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەگێڕنەوە بۆ گەڕان و پشکنین بەدوای نەوتدا لە خاکی ئەمریکا کە چاوەڕێ دەکرێت بەمهۆیەوە بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات.
بە پێی دوا راپۆرتی Baker Hughes ژمارەی عەمبارە ئەکتیڤەکانی ئەمریکا بە بەراوورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتر، پێنج دانەیان کەمی کردووە و بوونەتە ٧٤٢ عەمبار، بەڵام نرخی عەمبارەکانی گاز هەر ١٨٢عەمبارە و گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتووە.