Zeynep Beyza Kılıç
30 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٦ دۆلار و ٠٦ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ٨٨ دۆلار و ٩٥ سەنت و رۆژەکەی بە ٨٦ دۆلار و ٤٠ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣٨، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا ٠،٣٩ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و ٨٦ دۆلار و ٠٦ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ٧٩ دۆلار ٣٩ سەنت فرۆشرا.
بەم جۆرە نرخی نەوت بەرلە کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس لە یەکی شوبات و گەمارۆ خستنە سەر بەرهەمەکانی رووسیا لە پێنجی شوبات لەلایەن یەکێتیی ئەورووپا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کە لە وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی هەناردەکاری نەوت (OPEC) و ژمارەیەک لە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی دەرەوەی ئەو رێکخراوە پێک دێن، چاو بخشێرێندرێتەوە بە سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت.
هەروەها چاوەڕێ دەکرێت خەرجییەکان و چڕی گەشتەکان بۆ چین کە دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهان کە نزیکبووەتەوە لە قۆناغی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و زیاتر تەشەنەنەسەندی تووشبوون بە کۆرۆنا، رۆڵی هەبێت لە چالاکبوونەوەی ئابووری لەو وڵاتە، ئەمەیش دابەزینی نرخی نەوت سنووردار دەکات.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٦ دۆلار و ١٢ سەنت بۆ ٨٦ دۆلار و ٤٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٥ دۆلار و ٧٨ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٤٤ سەنت بمێنێتەوە.