Murat Birinci,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
له كاتێكدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی به‌رده‌وامه له دابه‌زین، ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 3.4085 لیره بۆ هه‌ر دۆلارێك، به‌مه‌ش نزمترین نرخی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا تۆمار كرد.
رۆژی هه‌ینی هه‌فته‌ی رابردوو، به‌هۆی زۆر به‌رز و نزمی به‌های دۆلار له بازاڕه جیهانیه‌كاندا و داخوازی له‌سه‌ر كرینی، نرخی دۆلار گه‌یشته 3.5923 لیره و به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد. پاشان به‌هۆی كه‌مپینی پشتیوانی له به‌های لیره‌ی توركی و، خستنه‌ڕووی سیاسه‌تی درا و نرخی گۆڕینه‌وه‌ی دراو بۆ ساڵی 2017 له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی كۆماری توركیاوه، به‌های دۆلار رووی له دابه‌زین كرد.
به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی كه ئه‌مڕۆ گه‌یشته 3.4597، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های یۆرۆ به‌رامبه‌ر دۆلار به رێژه‌ی زیاتر له 1.07 و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار، نرخی یه‌ك دۆلار دابه‌زی بۆ 3.41 لیره‌ی توركی.
ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی گه‌یشته 3.4085 لیره بۆ هه‌ر دۆلارێك، به‌مه‌ش نزمترین ئاستی هه‌فته‌ی رابردووی تۆمار كرد و له كاتژمێر 16:10 خولهكەوه، %0.92 به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه و به 3.4140 مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. له هه‌مان كاتدا به‌های یۆرۆ به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی %0.8 دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه و گه‌یشتووه‌ته 3.6640 و به‌های ستهرلین به‌رامبه‌ر دۆلار %1.44 به‌رزبوویه‌وه و به 4.3055 كریاری هه‌یه.