ئەلعەزیز
مامۆستایەکی زانکۆی فورات دەڵێ ئەگەر بەباشی کەڵک لەو بڕە یۆرانیۆمە وەربگیرێ لە ئاوی دەریاچەی وان ھەیە، ئەوا تورکیا لە بواری پیشەسازیی دا پێشدەکەوێ.
د. محەمەد یەمەن، مامۆستای بەشی کیمیا لە کولێژی زانستی زانکۆی فورات لە شاری ئەلعەزیز بۆ AA گوتی: "ساڵی ٢٠١٠ دەستمانکرد بە لێکۆڵینەوە لە دەریاچەی وان، پاش ماوەیەکی زۆر گەیشتووینەتە ئەو ئەنجامەی کە لە دەریاچەکەدا یۆرانیۆمێکی زۆر ھەیە. سوودێکی زۆر بە پیشەسازیی تورکیا دەگەیەنێ."
یەمەن ئاماژەی بەوەدا ئەو پروژەیە لە ماوەیەکی نزیکدا بەکار دەخرێ.