Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی گرێبه‌ستی نێوان كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی Boeing و هێڵی ئاسمانیی توركی (THY) رایگه‌یاند، "ئه‌مه نموونه‌یه‌كی ناوازه‌ی بازرگانیی ئازاد، دادپه‌روه‌ر و دوولایه‌نه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیایه".
هیزه‌ر ناوێرت له‌باره‌ی گرێبه‌ستی نێوان کۆمپانیای بۆینگ و هێڵی ئاسمانیی توركییه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت نووسیویه‌تی، "زۆر خۆشحاڵ بووم به بینینی ئه‌م گرێبه‌سته كه له‌ناوخۆ هه‌لیكار و له ده‌ره‌وه‌ش هه‌لی ئابووریی باش ده‌ڕه‌خسێنێت. ئه‌مه نموونه‌یه‌كی ناوازه‌ی بازرگانیی ئازاد، دادپه‌روه‌ر و دوولایه‌نه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیایه".
پێشتر راگه‌یه‌نرابوو كه هێڵی ئاسمانیی توركی گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی 30 فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری جۆری 787-9 Dreamlinerی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بۆینگ واژووکردووه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن كۆمپانیای بۆینگه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه راگه‌یه‌نراوه، فڕۆكه‌ی دریملاینه‌ر كه تا ئه‌مڕۆ هه‌زار و 300 دانه‌ی لێفرۆشراوه، به پڕفرۆش‌ترین فڕۆكه‌ی مێژوو داده‌نرێت و ئه‌و فڕۆكانه‌ی هێڵی ئاسمانیی توركیا ده‌یانكڕێت له فڕۆكه‌خانه‌ی سێیه‌می ئیستانبوڵ به‌كارده‌هێنرێن.