Adem Şalvarcıoğlu,Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك پێشهاتێكی ئه‌رێنییه.
ناوێرت له‌پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك، پێشهاتێكی ئه‌رێنییه له‌به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران‌دا. ده‌ستخۆشی له هه‌وڵه چڕ و پڕه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له به‌غدا".
پێشبینی ده‌كرێت له‌ئه‌نجامی هه‌نگاوی دووه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران‌دا كه 5ی تشرینی دووه‌م له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به‌سه‌ریدا سه‌پێنرا، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێران بۆ ملیۆنێك به‌رمیلی رۆژانه دابه‌زێت كه زیاتربوو له دوو ملیۆن به‌رمیل.
راگه‌یه‌نراوه كه حكوومه‌تی واشنتۆن ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به جێگره‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه ده‌زانێت، كه‌به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێرانه‌وه دروست ده‌بێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق عاسم جیهاد رایگه‌یاند، "هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و رۆژانه 50 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كرێت".