Ayşe Böcüoğlu Bodur,Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی توركیا، مورات ئویساڵ رایگه‌یاند "پێشبینی ده‌كه‌ین هه‌ڵئاوسان له كۆتایی ٢٠١٩دا، له‌سه‌دا ١٣،٩ بێت، له كۆتایی ٢٠٢٠دا له‌سه‌دا ٨،٢ و له كۆتایی ٢٠٢١دا له‌سه‌دا ٥،٤ بێت و له واده‌ی مامناوه‌ندا له ئاستی له‌سه‌دا پێنج سه‌قامگیر بێت".
له میانی به‌شداریکردن له ''كۆبوونه‌وه‌ی زانیاری راپۆرتی هه‌ڵئاوسانی 2019-III'' له ئه‌نقه‌ره، ئویساڵ گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و پێشبینییه‌كانی له‌باره‌ی هه‌ڵئاوسان خسته‌ڕوو.
ئویساڵ باسی له‌وه كرد كه پێشبینی ده‌كه‌ن له بهدۆلاربووندا كه‌مێک زیاتر بچنه قۆناغی ئه‌رێنیه‌وه و گوتی: ''له بڕیاردان سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی دراو، به شێوه‌یەکی سه‌ربه‌خۆ هه‌نگاو ده‌نێین''.