Gökhan Kurtaran,Fakhradin Ibrahim Mohammad
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
لەندەن - AA
کۆمپانیای رۆڵز رۆیس رایگەیاند کە لەمساڵدا، پێنج ملیار و ٤٠٠ ملیۆن پاوەند زیانی بەرکەوتووە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن کۆمپانیاکەوە دەرکراوە، هەرلە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)وە، کۆمپانیاکەیان پێنج ملیار و ٤٠٠ ملیۆن پاوەند زەرەری کردووە.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە بەهۆی ئەم پەتایەوە هەر لەسەرتای ساڵەوە تووشی دۆخێکی نەخوازراو و سەختی دارایی بوونەتەوە، هەربۆیە کارەکانیان لە کارگەکانی نۆتێنگهام و لانکا راگرتووە کە بە گشتی سێ هەزار کەس کاری تیادا دەکرد.
لە راگەیاندراوەکەی رۆلز رۆیس-دا هاتووە کە دەیانەوێت بەشێک لە پشکەکانیان لە ماوەی ١٨ مانگی داهاتوودا، بفرۆشن کە بەهاکەی دەگاتە دوو ملیار پاوەند و لەوانەش کارگەیەکیان کە لە ئیسپانیایە.
هەر لەم بارەیەوە یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە بە ناوی ڤارن ئێست، بۆ کەناڵی BBCی راگەیاندووە کە لەو باوەڕەدا نین بەهۆی ئەم دۆخەوە پێنج ساڵی دیکەیش بگەنەوە دۆخی بەرلە پەتای کۆرۆنا.
٥٠ هەزار کەس لە سەرانسەری جیهان لەکارگەکانی رۆڵز رۆیس کار دەکەن و تەنها لە مانگی ئاداری رابردوودا بەهۆی ئەم دۆخەوە، نۆ هەزار کەسی لەسەر کارەکانیان دەرکرد.