Emin Tezerdi
26 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2020
ئاديامان - AA
دروێنەى گوڵەبەڕۆژە لە شارۆچكەى گۆلباشى سەربە پارێزگاى ئاديامان دەستيپێكرد.
بەڕێوەبەرى كشتوكاڵ و دارستانەكانى شارۆچكەكە، ئەرداڵ يڵماز رايگەياند لە گوندەكانى چەليك و كۆسوكلو لەگەڵ شارەدێى بالكار بە شێوەيەكى چڕ دروێنەى گوڵەبەڕۆژەيان ئەنجامداوە و گوتى "لە شارۆچكەكەدا لە رووبەری دۆنمێك زەویدا رێژەى ٨٠-١٨٠ كيلۆگرام گوڵەبەڕۆژە چێندراوە".
يڵماز ئاماژەى بەوەشكرد كە ئەمساڵ بەهۆى ئەو زيانەى كە چۆلەكە بە بەروبوومەكانى گەياندووە رێژەى سەدا ٣٠ى بەرهەمەكە كەمبووەتەوە و گوتى: "لەلايەن وەزارەتى كشتوكاڵ و دارستانەكانەوە لەسەدا ٧٥ى تۆكان بەخشراوەتە جووتياران و ٣٠ هەزار و ٤٨٠ دۆنم چێندراوە و لە سەدا ١٣٠ بەراورد بە ساڵی پار زياديكردووە".