Mohammad Farid Mahmoud Abdullah,Zana Natık Kerem
04 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی ٧٨ دۆلار جێگیربوو.
بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنت لە کاتێکدایە، ئەو کەسانەی مامەڵە بە نەوت دەکەن، ترسی زیاتریان لە بارەی دابەزینی بەرھەمھێنانی نەوتی خاوی ئێران لا دروست بووە.
چاوەڕوان دەکرێت لە شەشی مانگی تشرینی دووەمی داھاتوودا، ئەمریکا گەڕی دووەمی سزاکانی پەیوەست بە بواری نەوت بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.
لە کاتژمێر ٠٦:٠٩ نرخی یەک خاوی برێنێت لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بە ٧٨ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ھاوکات بە ھەمان شێوە نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیوە و بە ٧٠ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوکراوە.