Serhat Zafer
18 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2022
سیواس – AA
بەروبوومی گوڵەبەڕۆژە کە لەم سێ ساڵەی رابردوودا، ٢٢ هێندەی جاران رەنێو دەهێندرێت لە کاتێکدا پێشتر بە تێکڕایی لەسەر رووبەی شەش هەزار دێکار زەوی گوڵەبەڕۆژە دەچێندرا، لەئێستادا لەسەر رووبەی ١٣٤ هەزار و ٥٠٠ دێکار زەوی گوڵەبەڕۆژە لە پارێزگای سیواس دەچێندرێت.
جووتیاران لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری شاری سیواس و قەزاکانی هافیک، ئوڵاش، شارکشڵا و ئاڵتنیایڵا بەچڕی روویان کردووەتە چاندنی گوڵەبەڕۆژە و چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ ٤٥ هەزار تۆن گوڵەبەڕۆژە لەو پارێزگایە بەرهەم بهێندرێت.
سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی سیواس، حاجی چەتینداغ بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند کە دوای هاوکاریکردنی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی تورکیا، جووتیاران بەچڕی دەستیان کردووە بە چاندن و رەنێوهێنانی گوڵەبەڕۆژە لەم سێ ساڵەی دواییدا.
حاجی چەتینداغ بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە لە سەرتاسەری ئەو پارێزگایە نزیکەی ١٣٤ هەزار و ٥٠٠ دۆنم زەوی بۆ چاندنی گوڵەبەڕۆژە تەرخان کراوە، گوتی: "لەسەر رووبەری ٥٥ هەزار دۆنم گوڵەبەڕۆژە بۆ خواردن وەک چەرەز و لەسەر رووبەرەکەی دیکەیش گوڵەبەڕۆژە بەمەبەستی دەرهێنانی رۆن، چێندراوە. چاوەڕوان دەکەین بەرهەمی ئەمساڵ لە دەوروبەری ٤٥ هەزار تۆن گوڵەبەڕۆژەدا بێت".