Firdevs Yüksel
27 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٤١ دۆلار و ١٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤٠ دۆلار و ٦٢ سەنت و رۆژەکەشی بە ٤٠ دۆلار و ٨١ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٢ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکە سەدا ٠،٨٨ هەڵکشانی بەخۆوەبینی و گەیشتە ٤١ دۆلار و ١٧ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٨ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەهۆی زریانی زێتا لە ئەمریکا، پاڵاوگاکانی کەنداوی مەکسیک کارەکانیان وەستاندووە و ئەمەش رۆڵی هەبوو لە بەرزبوونەوەی نرخەکاندا.
فەرمانگەی ئاسایش و کاروباری ژینگەیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد بەهۆی زریانەکەوە سەدا ١٥،٨ی بەرهەمهێنانی نەوت و سەدا شەشی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە پاڵاوگەکانی کەنداوی مەکسیک کەمی کردووە.
لە لایەکی دیکەشەوە، دووبارە چالاکبوونەوەی کێڵگەکانی لیبیا و دەستکردنەوەیان بە هەناردەکردنی نەوت وای کردووە رێژەی ئەو سووتەمەنییە لە بازاڕەکاندا زیاد بکات و ئەمەش رێگرە لە هەڵکشانی زیاتری نرخی نەوت.
هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا هۆکارێکی دیکەی کەمبوونەوەی خواستە لەسەر نەوت و بە نزمی هێشتنەوەی نرخەکان.