Zana Natık Kerem
08 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ - AA
بەهۆی كەمبوونەوەی نەوت لە عەمبارەكانی ئەمریكا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوت لە سەرووی 48 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا.
بەپێی ئەو زانیارییەی كە لەبارەی كەمبوونەوەی بڕی نەوت لە عەمبارەكانی ئەمریكا لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی لە بازاڕەكانی جیهان بەرزكردەوە و یەك بەرمیل نەوت لە سەرووی 48 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا.
دوێنی چوارشەممە پەیمانگەی نەوت لە ئەمریکا ئاشكرایكرد هەفتەی رابردوو نەوت لە عەمبارەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نزیكەی 12 ملیۆن و 100 هەزار بەرمیل كەمیكردووە و رێژەی عەمباركردنەكەش گەیشتووەتە 514 بەرمیل نەوت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرێژەی لەسەدا ١.٧ بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوت بە 48 دۆلار و 80 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، هاوکات دوێنێ لەگەڵ داخستنی بازاڕەكاندا نرخی یەك بەرمیل نەوت بەرامبەربوو بە 47 دۆلار و 98 سەنت.