Burhan Sansarlıoğlu,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته سه‌رو 57 دۆلار.
به‌هۆی پشووه‌كانی كریسمیس و سه‌ری ساڵه‌وه، قه‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران له بازاڕه‌كانی نه‌وتدا كه‌می كرد، به‌ڵام ئاستی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت ئه‌رینی بوو. دوای ئه‌وه‌ی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت دوێنێ تا 57.29 دۆلار به‌رزبوویه‌وه و، %1.16 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینی و، به 56.81 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مرۆ نرخی نه‌وتی برێنت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی به‌رده‌وامبوو، پاشان رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد و له كاتژمێر 11:20 خوله‌كه‌وه به 57.10 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
له ئیستادا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری خۆرئاوای ته‌كساس، به 54.02 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نرخی نه‌وت به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه. هاوكات باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دووباره كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت كه چاوه‌ڕوانده‌كریت له كانوونی دووه‌مدا كۆببنه‌وه، په‌یوه‌سته به‌وه كه تا چه‌نده پابه‌ند بوون به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهینانی نه‌وته‌وه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه پێش كۆبوونه‌وه‌كه گه‌شبینی وه‌به‌رهێنه‌ران زیاد كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ی بازاڕی خستنه‌ڕوو.
شیكاران باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌م بارودۆخه و دابه‌زینی دۆلار له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیدا پشتیوای له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌كات.