Firdevs Yüksel
11 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
دوای کارەکانی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی پلان بۆداڕێژراو، دوێنێ سەرلەنوێ گواستنەوەی گازی سروشتی لە رێگەی هێڵی بۆری گازی سروشتیی ئێران-تورکیاوە دەستی پێ کردەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن هێڵەکانی بۆری و کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە کارەکانی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆری گازی سروشتیی ئێران-تورکیا کە رۆژانی دوو-نۆی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، تەواو بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "کارەکانی چاککردن و نۆژەنکردنەوە پلان بۆداڕێژراو بێ هیچ کێشەیەک تەواوبوو. لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە ناردنی گازی سروشتیی دەستی پێکردووەتەوە''.