Mehmet Tosun
11 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداریکردن لە چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاریی ستراتیجیی و شەشەمین لووتکەی کۆنفرانسی هاریکاریی و رێوشوێنی دروستکردنی متمانە لە ئاسیا، سبەی سەردانی ئاستانای پایتەختی کازاخستان دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرکۆماری کازاخستان، قاسم جومەرت سەرۆکایەتی چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاریکاریی ستراتیجیی تورکیا-کازاخستان دەکەن.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکەدا کە وەزیرانی پەیوەندیدار بەشداری دەکەن، پێداچوونەوە دەکرێت بە سەرجەم لایەنەکانی پەیوەندی تورکیا-کازاخستان و دەرفەتەکانی قووڵکردنەوەی هاوبەشی ستراتیجیی تاوتوێ دەکرێت.
لە كۆبوونهوهكاندا، هەروەها بیروڕا ئاڵوگۆڕ دهكرێت لهبارەی پهیوهندییه دووقۆڵییهكان و بابەتە هەرێمیی و جیهانییهكان.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا لە پەراوێزی شەشەمین لووتکەی کۆنفرانسی هاریکاریی و رێوشوێنی دروستکردنی متمانە لە ئاسیا گوتارێک پێشکەش بە سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکان دەکات و چەندین دیداری دووقۆڵی ئەنجام دەدات.