Mohammad Farid Mahmoud Abdullah
16 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2023
پەکین - AA
بەرھەمی پیشەسازیی چین لە مانگی نیسانی رابردوودا لەسەر بنەمای ساڵانە، بەڕێژەی ٥،٦ لەسەدا گەشەی کردووە، ئەمەیش بوژانەوەی بەھێز لە ماوەی ئەو سنوورداکردنەی کە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە لەو وڵاتەدا سەپێندرابوو، نیشان دەدات.
دەستەی نیشتمانیی بۆ ئامار لە چین لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەرھەمی پیشەسازیی لەسەر بنەمای مانگانە لە مانگی نیسانی رابردوو بە راورد بە مانگی ئاداری رابردوو، بەڕێژەی ١،٧ لەسەدا گەشەی کردووە.
راشیگەیاندووە کە بەرھەمی پیشەسازیی لە چین لە مانگی نیسانی رابردوودا لەسەر بنەمای ساڵانە، بەڕێژەی ٥،٦ لەسەدا گەشەی کردووە، ھەروەھا بەرھەمھێنان و ھاوردەکردنی کارەبا، گەرمکەرەوە، غاز و ئاو لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی ٤،٨ لەسەدا زیادی کردووە.
لە میانی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەھای بەرھەمی پیشەسازیی لە چین لەسەر بنامەی ساڵانە، بەڕێژەی ٣،٦ بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.