Murat Birinci
05 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌مڕۆ دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی به بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد، نرخی یەک دۆلار به ٨،٤٧٦٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
دوێنێ نرخی دۆلار نزمترینی گەیشتە ٨،٣٩٢٠ لیره و بەرزترینیشی گەیشتە ٨،٥٢٦٦ و به‌هاكه‌ی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢ دابەزی به ٨،٤٣٠٧ رۆژەکەی تەواو کرد.
ئەمڕۆ دوای ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار بەرامبەر بە لیره بە بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد له كاتژمێر ١٠:١٠ه‌وه به به‌راورد به كاتی داخستن لە رۆژی پێشتردا له سەروو سه‌دا ٠،٥ واتا به ٨،٤٧٦٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
له هه‌مان كاتدا بەهای یورۆ بەرامبەر لیرەی تورکی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٧ بەرزبوونەوەی به خۆیه‌وه بینی و به ٩،٩٤٠٥ لیرە دەفرۆشرێت، نرخی پاوەندی بەریتانیش بەرامبەر لیرەی تورکی به ١٠،٩٩٤٠ لیرە دەفرۆشرێت.