05 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2020
مۆسكۆ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند ''ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی لێره‌دا ده‌یانگرینه‌به‌ر، ئه‌و بڕیاره وردانه‌ی لێره ده‌یانده‌ین ناوچه‌كه و وڵاته‌كه‌شمان ئاسووده ده‌كه‌ن".
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له كۆشكی كرملین ده‌ستی پێ كرد.
له‌و به‌شه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كه كراوه‌بوو به‌ڕووی راگهیهندنهكاندا، ئه‌ردۆغان سوپاسی پوتین-ی كرد بۆ ره‌خساندنی كۆبوونه‌وه‌كه و گوتی: ''دیاربوو كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌مان له توركیا ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام به‌هۆی كاروباره‌كانتان له‌باره‌ی ده‌ستوور لێره و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له‌و باره‌یه‌وه لێره ئه‌نجامی ده‌ده‌ین''.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌به‌ر دانوستان سه‌باره‌ت به ئیدلب گرنگیی زۆری هه‌یه، چونكه به‌هۆی كێشه‌ی ناوچه‌كه‌وه چاوی جیهان له‌سه‌ر ئه‌وێیه و گوتی: ''ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی لێره‌دا ده‌یانگرینه‌به‌ر، ئه‌و بڕیاره وردانه‌ی لێره ده‌یانده‌ین ناوچه‌كه و وڵاته‌كه‌شمان ئاسووده ده‌كه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سهردهمێكدان په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-رووسیا له لووتكه‌دایه و گوتی: ''له قۆناغێكی زۆر جیاوازداین چ له‌باره‌ی پیشه‌سازی به‌رگری، چ له په‌یوه‌ندیه بازرگانییهكانماندا. كار ده‌كه‌ین بۆ زیاتر پێشخستنی ئه‌وانه. به دڵنیایییه‌وه به‌هێزكردنی و درێژه‌پێدانی ئه‌وانه گه‌وره‌ترین ئامانجمانه. له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌وه‌دا سه‌رده‌كه‌وین''.
هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه به داخراوی به‌ڕووی راگهیهندندا به‌رده‌وامه.