Aynur Ekiz
09 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یامێكی به بۆنه‌ی "رۆژی ئه‌ورووپا" بڵاوكرده‌وه و تیایدا رایگه‌یاند "پرۆژه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه تیایدا توركیا نه‌بووه‌ته ئه‌ندام، مه‌حكومه به كه‌موكوڕی. له جیهانی ئه‌مڕۆماندا كه نادیاری جیهانی رۆژ له دوای رۆژ زیاد ده‌بێت، ئه‌و به‌ها جیهانیانه‌ی وه‌ك مافه‌كانی مرۆڤ، سه‌روه‌ری یاسا، دیموكراسی، یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وانه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ داهاتووی یه‌كێتییه‌كه رووبه‌ڕووی تاقیكردنه‌وه‌ی جددی بووه‌ته‌وه".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به بۆنه‌ی "رۆژی ئه‌ورووپا" په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه توركیا نۆی ئایار، به‌رواری به‌یاننامه‌ی شومان كه بناغه‌ی پرۆژه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپای پێكهێناوه و 68 ساڵ پێش ئێستا په‌سه‌ندكراوه و له 1999ه‌وه وه‌ك رۆژی ئه‌ورووپا یاد ده‌كاته‌وه كه كاندیدبوونی خۆی بۆ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تیادا تۆمار كرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه بیری یه‌كخستنی ئه‌ورووپا دوای ساڵانێكی زۆر له جه‌نگ و پێكدادان ئه‌ورووپای به ئاشتیی، سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی گه‌یاند و رایگه‌یاند "پرۆژه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه تیایدا توركیا نه‌بووه‌ته ئه‌ندام، مه‌حكومه به كه‌موكوڕی".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "هێشتنەوەی پرۆسەی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا کە وڵاتێکی ئەورووپایە، نیشانەی ئەوەیە کە کامڵ‌بوونی ئەورووپا نەتوانراوە تەواوبکرێت".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند "ئایندهی ئه‌ورووپای ئێستا كه رۆژانه مزگه‌وتێكت تیادا ده‌سووتێنرێت، شوێنكاری موسڵمانان تیایدا رووبه‌ڕووی هێرش ده‌بێته‌وه، به هۆی جیاوازیی زمان، ره‌نگ و ئایینه‌وه مرۆڤه‌كان تیایدا رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، تاریكه".