İlkay Güder
06 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئاژانسی ئانادۆڵو، وه‌ك چۆن له كاتی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆییدا ئه‌ركی زانیاری پێدانی راست و بێ كه‌موكوڕی به گه‌له‌كه‌مان گرته ئه‌ستۆ، ئه‌مڕۆش له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا به‌رده‌وامی به‌و خه‌باته دا و، نیشانی‌دا كه په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه، به‌و چالاكی و توانایه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له‌و ئاژانسه هه‌واڵیانه‌ی له جیهاندا دیارن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی 98ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاژانسی ئانادۆڵو،په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كردووە ئاژانسی ئانادۆڵو كه له ساڵانی خه‌باتی نیشتمانیدا دامه‌زرا، گه‌واهیده‌ری هه‌موو قۆناغه‌كانی كۆماری و، قۆناغی پێشكه‌وتنی توركیایه و، دامه‌زراوه‌یه‌كی ریشه‌ییه كه به خزمه‌ته‌كانی وڵاتی شه‌ره‌فمه‌ند كردووه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا هاتووە: "ئاژانسی ئانادۆڵو، وه‌ك چۆن له كاتی خه‌باتی سه‌ربه‌خۆییدا ئه‌ركی زانیاری پێدانی راست و بێ كه‌موكوڕی به گه‌له‌كه‌مان گرته ئه‌ستۆ، ئه‌مڕۆش له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا به‌رده‌وامی به‌و خه‌باته دا و، نیشانی‌دا كه په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراندنییه‌وه، به‌و چالاكی و توانایه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووه له‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له‌و ئاژانسه هه‌واڵیانه‌ی له جیهاندا دیارن".