Emre Gürkan Abay
23 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
مۆسكۆ - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كاروانی پۆلیسی سه‌ربازیی رووس چووه‌ته ناو كۆبانی له سنووری توركیا-سووریا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، زانیاری له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان خراوه‌ته‌ڕوو له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له 22ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كاروانی پۆلیسی سه‌ربازیی رووس ده‌ستی كردووه به جووڵه به‌ره‌و باكووری خۆرهه‌لاتی سووریا و، هاتووه "پۆلیسی سه‌ربازی رووس له ناوچه‌كانی هاوسێ له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی ده‌گه‌ڕێن و هاوكار ده‌بن له كشانه‌وه دوواوه‌ی هێزه كوردییه‌كان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له سۆچی كرا، هه‌نگاو گیرایه به‌ر به‌ئاڕاسته‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات و، هاتووه "كاروانی پۆلیسی سه‌ربازیی رووس چووه ناو كۆبانی له سنووری توركیا-سووریا. به‌رپرسانی رووس له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی خۆجێی كۆبوونه‌وه و چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ كرا له‌باره‌ی ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان".