ھەتای
نۆ ھاووڵاتی بەریتانی كە بەنیاز بوون بە شێوەیەكی نا یاسایی لە رێی توركیاوە بچنە نێو خاكی سووریا لە لایەن ھێزەكانی پاسەوانی سنووری توركیاوە دەستگیركران.
بەپێی زانیارییەكان، ھێزەكانی ئاسایشی ئۆغوڵپنار كە پارێزگاری ناوچەكە و سنوور دەكەن نۆ ھاووڵاتی بەریتانیان لە سەر سنووری سووریا دەستگیركردووە كە دوو ئافرەت و چوار منداڵی تێدابووە. ئەو کەسانە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رەیحانڵی.
ھاووڵاتییە بەریتانییەكان بۆ پشكنینی پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەی رەیحانڵی كراون دواجار بۆ سنوورداش كردنیان رەوانەی بەشی بیانیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رەیحانڵی كراون.
ھێزەكانی ئاسایشی توركیا لەكاتی گواستنەوەی ھاووڵاتییە بەریتانییەكان بۆ رێگەگرتن لە ھەر حاڵەتێكی نەخوازراو رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتەبەر.