Mümin Altaş,123
13 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای له‌باره‌ی تویتێكی سه‌رۆكی كۆماری توركی قوبرسی باكوور، مسته‌فا ئاكنجی كه رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-دا نییه، رایگه‌یاند "لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی كۆماری توركی قوبرسی باكوور، مستەفا ئاكنجی بووه‌ته هۆی ئازاردانی رۆحی جه‌نگاوه‌ران و سه‌ربازانمان كه له گۆڕستانی شه‌هیدانی بۆغاز له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌خاك سپێردراون".
ئۆكتای جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئاكنجی لێدوانێكی ناخۆشی داوه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه ره‌واكه‌ی توركیا نییه له دژی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده و ده‌ڵێت "لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی كۆماری توركی قوبرسی باكوور، ئاكنجی بووه‌ته هۆی ئازاردانی رۆحی جه‌نگاوه‌ران و سه‌ربازانمان كه له گۆڕستانی شه‌هیدانی بۆغاز له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌خاك سپێردراون. (لێدوانه‌كه‌ی) ئاكنجی به خه‌مه‌وه ئیدانه ده‌كه‌م كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی نادیده گرتووه له دژی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده‌ی خوێن‌ڕێژ و كه به مه‌به‌ستی هێنانه‌دی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت".
ئۆكتای به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له سووریا به هه‌مان رۆحیه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی ئاشتی قوبرس له ١٩٧٤ به مه‌به‌ستی هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه له لایه‌ن سوپای توركیاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌ڵێت "ئه‌و لێدوانه‌ی ئاكنجی كه وه‌ك سهركۆمار داویه‌تی لێدوانێكی بێ زانیاری و ناشاره‌زاییه له مێژوو. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وم لێدوانه ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی قوبرسی توركی نییه. ئه‌م بۆچوونه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌وای وڵاته‌كه‌مان به‌هیچ نازانێت له ویژدانی گه‌لی توركی قوبرس‌دا كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ توركیا دڵی لێده‌دات به خراپ داده‌ندرێت".