Özcan Yıldırım
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای ئاشكرایكرد بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به گوڕی ٦،٤ شارۆچكه‌ی ده‌فنه سه‌ربه هاتای روویداوه و دوای ئه‌وه‌ش نزیكه‌ی ٢٠ پاشله‌رزه روویانداوه.
فوئاد ئۆكتای له ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردنی دۆخه لهناكاوهكان له سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد)، روونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان.
ئۆكتای ئاشكرایكرد بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به گوڕی ٦،٤ شارۆچكه‌ی ده‌فنه سه‌ربه هاتای روویداوه و رایگه‌یاند:
"پاشان پاشلهرزهیهك روویدا به گوڕی ٥،٨ پله. به هه‌مان شێوه پاشلهرزهكانی بوومه‌له‌رزه‌كه درێژه‌یان هه‌یه. به‌پێی دوایین زانیاریی كه به‌ده‌ستم گه‌یشتووه، نزیكه‌ی ٢٠ پاشله‌رزه روویانداوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌ر له یه‌كه‌م ساته‌وه، وه‌زیره‌كانمان و تیمه‌كانمان له گۆره‌پانه‌كه‌دا بوون، ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌كاركردن كرا. تا ئێستا ٢٨ ئاگاداریمان پێگه‌یشتووه. دانه دانه‌ی ئه‌و ئاگادارییانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. هه‌شت بریندار گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان".
راشیگه‌یاند:
"له‌گه‌ڵ روانگه‌ی قهندیللی قسه‌مان كردووه سه‌باره‌ت به‌و هۆشدارییه‌ی له‌باره‌ی تسونامی بڵاویان كرده‌وه. باسیان له‌وه‌كرد كه ئه‌مه رێكارێكی دوو كاتژمێریی ستاندارده. دوای دوو كاتژمێر له چاودێرییكردنی جموجۆڵی ئاو، هۆشدارییه‌كه‌یان هه‌ڵگرت".