Rewa Mahmut Hasan
03 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2016
واشنتۆن
راوێژکارێکی بەشار ئەسەد سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە، بەشداری دەکات لە کۆنفرانسێکدا کە لەواشنتۆن بەڕێوەچوو.
راوێژکاری سیاسی و میدیایی بەشار ئەسەد، بەناوی بوسەینا شەعبان دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١ەوە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنراوە لەڕیگای سکایپیەوە بەشداری دەکات لە کۆنفرانسی "لەناوبردنی داعش و قاعیدە" کە لەلایەن یانەی میدیایی نەتەوەیی لە واشنتۆن رێکخرابوو.
ناوبراو لەکاتی بەشداری کردنیدا لە کۆنفرانسەکەدا پشتگیری لە سیاسەتەکانی بەشار ئەسەد دەکرد و پروپاگەندەی بۆ ئەنجام دەدا.
شەعبان لەبەرامبەر رێگرتن لە گەیاندنی یارمەتیە مرۆییەکان بۆ هەندێک لەناوچەکان ئاماژەی بەوەدا کە یارمەتیە مرۆییەکان بریتین لە مەعکەرۆنی و خواردنی ئامادەکراو کە خەڵکی سووریا فێری ئەو جۆرە خواردنە ئامادەکراوانە نین، بەڵکو لەڕێگای خواردنێکەوە کە خۆیان ئامادەی دەکەن ژیان دەگوزەرێنن لەوانە خواردنی میوە و سەوزەی تازە، ئەم گوتەیەی ناوبراو بووە مایەی ناڕەزایی بەشداربوانی کۆنفرانسەکە و هوهایان لێکێشا.
تائێستا هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی کاردانەوەی نەنواندووە لەبەرامبەر بەشداری پێکردنی ئەو کەسایەتیە سووریە لە کۆنفرانسێکی وڵاتەکەی لەکاتێکدا سزای بەسەردا سەپێنراوە و رێگری لێکراوە لە هەر جۆرە چالاکیەک لە ئەمریکا.