Recep Şakar
07 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2016
مەلبۆرن
هونەرمەندی بەناوبانگی ئازەری ئێرانی سامی یوسف رایگەیاند کە لە کاتی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی ئیستانبول لە تورکیا بووە و گوتی : "خوا تورکیا بپارێزێت".
هونەرمەندی بەناوبانگی ئێرانی لە شاری مەلبۆرنی وڵاتی ئوسترالیا کۆنسێرتێکی ساز کرد. جەماوەری یوسف زۆر بە گەرمی بەشدارییان لە کۆنسێرتەکە کرد.
یوسف لە کۆنسێرتەکە گوتی: "زۆر خەمبار بووم بە هێرشی سەر فڕۆکەخانەی ئیستانبول، ئەو کەسانەی کە لەو هێرشە کوژراون شەهیدن، خوا تورکیا و موسڵمانان و مرۆڤی چاک بپارێزێت".
یوسف لە ١٧ی ئەو مانگەدا لە شاری ئانتالیای تورکیا کۆنسێرتێک ساز دەکات.