Recep Şakar,Hemın Othman Mohammed
13 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2019
مێلبۆرن - AA
وه‌زیری پێشووی ئابووری ڤاتیكان و كاردیناڵی ئوستڕاڵیا، جۆرج پێل كه به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر دوو منداڵی كوڕی نێو كۆرسی كڵێسا له‌و كاته‌ی له مێلبۆرن كاری كردووه برایه به‌رده‌م دادوه‌ر، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
كاردیناڵ جۆرج پێل-ی ته‌مه‌ن 77 ساڵ كه له ساڵانی 1996-2001 له شاری مێلبۆرنی ئۆستڕاڵیا مه‌تران بووه ده‌ستدریژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر دوو كوڕی ته‌مه‌ن 13 ساڵان، به‌و هۆیه‌شه‌وه له لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌رییه‌وه سزادرا و دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکە له دادگای ناوچه‌ی مێلبۆرن به‌ڕێوه‌چوو.
دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکە كه راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرا، تیایدا دادوه‌ر پیته‌ر كید به پێلی گوت "قوربانیه‌كان متمانه‌یان به تۆ هه‌بوو، تۆش به به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ت خراپ سوودت له‌و متمانه‌یه وه‌رگرت". پاشان سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
پێل كه به‌رزترین پۆستی هه‌یه له جیهانی كاثۆلیكدا و به‌تاوانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان ره‌وانه‌ی زیندان كراوه، ده‌توانێت له مانگی حوزه‌یرانی 2019دا بڕیاره‌كه ته‌مییز بكاته‌وه و دوای سێ ساڵ و هه‌شت مانگ دوای ئازاد كردن به كه‌فاله‌ت بكات.