Abdullah Shukur
25 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
دیاربەکر
سەرۆکی گەورە شارەوانی دیاربەکر، گوڵتان کشەناک و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکە، فورات ئانلی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆزی تیرۆر، لەلایەن تیمەکانی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پارێزگای دیاربەکر دەستگیر کران.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆزی تیرۆر لەلایەن داواکاری گشتی دیاربەکر، تیمەکانی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سەرۆکی گەورە شارەوانی دیاربەکر گوڵتان کشەناک و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکە، فورات ئانلی-یان دەستگیر کرد.
کشەناک و ئانلی بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیس راپێچكران.