Abdullah Shukur
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بوونی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە لە منبج گوتی: "ئێستاش خەریکی خەندەق لێدانن لە دەوروبەری منبج، ئەوە راستە گۆڕەکانی خۆیان ئامادە دەکەن. وادیارە کاری زیادە بۆ ئێمە جێناھێڵن".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی دەرچوونی ئەفسەرانی خولی دووەمی ئەکادیمیای جەندرمە و ئاسایشی کەناراوەکان گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "ھەروەکو چۆن عەفرین-مان ئازاد کرد بەو شێوەیە منبج، عەینلعەرەب(کۆبانی)، گری سپی و گشت ناوچەکانی دیکەی باکووری سووریا لە ستەمی رێکخراوی تیرۆریستی ئازاد دەکەین".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئەگەر دەوڵەت و گەل یەکڕیز بێت، ھیچ ھێزێک ناتوانێت ئەو وڵاتە وەک بارمتە بگرێت. تا ھێزەکانی ئەمنی لە چوارچێوەی ھەماھەنگی کاری خۆیان بکەن ئەوا ھیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی نییە ئازاری ئێمە بدات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئێمە بە ئازایەتی ئەو قارەمانەنە ھاتووینەتە ئەو رۆژە کە بە دروشمی "یان سەربەخۆیی یان مردن" بەرەو بەرەکانی جەنگ دەچوون. ئێستا لە ژێر سایەی خەڵکی ئانادۆڵو بە سەربەخۆیی دەژین کە لە نموونەی ١٥ی تەمووزدا بۆ پاراستنی ئیرادە ئافرەت،پیاو، گەنج و پیر رووبەڕووی تانکەکان بوونەوە".