Tuğçenur Yılmaz,Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه پیرۆزبایی له وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی عێراق محه‌مه‌د حه‌كیم كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان وه‌رگیراون، چاوش‌ئۆغڵو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ حه‌كیم ئه‌نجامداوه.
چاوش‌ئۆغڵو به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له ئه‌ركه‌كه‌یدا پیرۆزبایی له ناوبراو كردووه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له په‌رله‌مانی عێراق به‌رهه‌م ساڵح به سه‌ركۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و دواتر ناوبراو سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی شیعه عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راسپارد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه درا به محه‌مه‌د حه‌كیم.