Sangar Hamad Azeez
11 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2016
بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ جەژنی قوربان، ژنان لە قەرس تەندورە دێرنەکانیان گەرمکرد.
ژنان سەرلەبەیانی رۆژی عەرەفە هەڵدەستن بە گەرمکردنی ئەو تەندورانەی کە تەمەنیان ١٠٠ بۆ ١٥٠ ساڵ دەبێت.
دواتر بە بەکارهێنانی ئەو هەوریرەی کە رۆژی پێشوو ئامادەیان کردووە و لێیگەڕاون تاوەکو هەڵبێت، لەگەڵ پەنیر و رۆن هەڵدەستن بە درووستکردنی جۆرە بۆرەکێکی تایبەت.
لە لێدوانێکیدا بۆ ئانادۆڵو، ئاینور ئۆزتورک یەکێک لەو ژنانەی کە ساڵانە ئەو جۆرە بۆرەکە تایبەتە بۆ جەژن درووستدەکات گوتی: "وەک نەریتێک تاوەکو ئێستا ئەو تەندورانە بەکاردێنین کە لە باوانمانەوە بۆمان ماوەتەوە".
ناوبراو گوتی: "ساڵانە بەر لە جەژن ژنانی گوندەکە کۆ دەبنەوە و هەڵدەستن بە ئامادەکردنی جۆرە بۆرەکێک لە رێگەی برژاندنیان لەم تەندورە دێرینانە".
هاوکات بەشێک لە هاووڵاتییانی گوندەکە تەنانەت بۆ نانی بەیانی جەژنیش تەندورەکان گەرمدەکەن و نانی بەیانی سازدەکەن.
لەمبارەیەشەوە ئایشە ئاگری گوتی: "بەمەبەستی ئامادەکردنی نانی بەیانی رۆژی یەکەمی جەژن هەڵدەستین بەسازکردنی چەندین جۆری بۆرەک و نانی گەرم بە پەنیر و هێلکە لە رێگەی ئەو تەندورانەوە".